بایدن: چین رکابەرێکی سەرسەختی ئەمریکایە

سەرۆکی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە بە تەواوی ئامادەیە بۆ روبەرووبونەوە، رکابەریکردن لەگەڵ چین بە پشت بەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە بە تەواوی خۆی بۆ رکابەرییەکی تووند لەگەڵ چین ئامادەکردووە.

بایدن جەختی کردۆتەوە، رکابەری تووند لەگەڵ چین دەکەن، بەڵام بە هەمان شێوەی ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوو نا، بەڵکو پشت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبەستن.

Back to top button