بالێكی یەكێتی هەرەشە جیابوونەوە دەكات ئەگەر مامەڵەی راستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا بكرێت

بەگوێرەی زانیاریەكانی كەناڵی رووداو ” باڵێكی یەكێتی كە پێكهاتوون لە ئەنحوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە هەولێر و دهۆك و كەركووك، هەرەشە جیابوونەوە لەیەكێتی دەكەن”.

سەنگەر عەبدولرەحمان لە بەرنامەیەكی كەناڵی رووداو دا رایگەیاندوو كە بەشێك لە فراكسیۆنەكانی یەكێتی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە دهۆك و هەولێر و كەركووك هەرەشەی جیابوونەوە لە یەكێتی دەكەن ئەگەر سلێمانی بەجیا مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكات”.

كەناڵی رووداو ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە بەشێك لە فراكسیۆنەی یەكێتی هەرەشەی جیابوونەوە دەكەن و دەلێن ئێمە بەهیچ شێوەیەك دەنگدەرانی خۆمان جێ ناهێلین و وە مامەڵەی راستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا زیانی بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان دەبێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لەماوەی رابردوو باڵێكی یەكێتی هەوڵدەدات بەجیا مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكات، بەڵام لە ئێستادا ئەنجوومەنەكانی سەركردایەتی یەكێتی لە هەولێر و دهۆك و كەركووك هەرەشەی جیابوونەوە لە یەكێـتی دەكەن”.

Back to top button