شاندێكی باڵایی عێراق سەردانی هەولێر دەكات

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك) ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێكی فەرماندەیی ھێزەكانی ھاوبەشی عێراق، بە مەبەستی كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەشاری ھەولێر دەكەن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار ئاشكرای كرد، جموجۆڵی داعش زۆر زیادی كردووە، بە تایبەت لە سنووری قەزای مەخموور، بۆیە ئەو شاندە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكان و بە تایبەت ناوچەی مەخموور، سەردانی ھەولێر دەكەن.

هاتنی شاندی عێراقی دوایی ئەوەدێت، جموجۆڵ و كردەوە تیرۆریستییەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان زۆر زیادی كردووە و ھۆكارەكەشی بۆ بۆشایی ئەمنی و نەبوونی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە دەگەڕێتەوە، چونكە گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە و نەھێشتنی داعش، پەیوەستە بە ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزی عێراقی.

Back to top button