رێباز بێركۆتى: هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ين هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به‌هێز بكرێت نه‌ك پارچه‌

له‌ ئێستادا گفتووگۆى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بوودجه‌ى گشتى 2021 ى عێراق به‌رده‌وامى هه‌يه‌ له‌ هه‌مان كاتيش له‌ژماره‌يه‌ك ميدياى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراق باس له‌ مامه‌ڵه‌ى حكوومه‌تى عێراق ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاى سلێمانى ده‌كرێت، چاودێرانى ياسايش ئه‌م هه‌وڵه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور ده‌زانن  و ده‌لێن به‌پێ ى ده‌ستوور حكوومه‌تى عێراق له‌رێگاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان بكات .

له‌م باره‌يه‌وه‌ رێباز بێركۆتى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)ـى ڕايگه‌ياند:”  به‌شێوه‌ى فه‌رمى هيچ شتێكى وا نيه‌ ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ وه‌فدى هه‌رێم چۆته‌ به‌غدا و گفتووگۆيان كردووه‌ و وه‌فده‌كه‌ ئه‌و داواكارييه‌ى كردوويانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوور داواى ماف و شايسته‌ داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيان كردووه‌ نه‌مبيستووه‌ هيچ كه‌سێك به‌ فه‌رمى داواى جيابوونه‌وه‌ بكات .

رێباز بيركۆتى ڕاشيگه‌ياند،” هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ين هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به‌هێز بكرێت نه‌ك پارچه‌، كێ ده‌توانێ ئه‌وه‌ بكات كه‌ پارچه‌يه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه‌   “.

بيركۆتى ده‌شلێت:” ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه‌ چوونه‌ته‌ به‌غدا به‌ده‌ر له‌ شتى كوردايه‌تى و سه‌ركه‌وتنى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان  داواى هه‌ر شتێك بكات يه‌كه‌م كه‌س خۆى ناشرين ده‌بێت و له‌هه‌ر حيزبێكيش بێت حيزبه‌كه‌ش ناشرين ده‌كات ‌.

Back to top button