بەدر:ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردن دەدرێت

په‌رلەمانتارێكی كوتلەی بەدر  ڕایده‌گه‌ينێت: لە لایەن ھەندێك دەوڵەتەوە ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردن دەدرێت.

مەھدی تەقی ئامرلى، ڕایگەیاندووه‌،” ئه‌گەر ھەڵبژاردن لە عێراق نەكرێت ئەوا وڵات دەبێتە شوێنی فەوزاو، كێشەی گەورەش لە ڕووی ئەمنی و ئابووری بۆ عێراق دروست دەبێت.

پێشتر چەند په‌رلەمانتارێكی عێراق ڕایانگەیاند، “كە ھەڵبژاردن لە كاتی خۆی ئەنجام نادرێت بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتە ئاشكرا نەكراوە كە دەیەوێت ھەڵبژاردن لە عێراق دوا بخرێت.”

Back to top button