قاسم شەشۆ :سه‌رۆك بارزانى گوتوویەتی دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ ناکەین، منیش لەبەرامبەر فەرمانی خودا و جەنابی سەرۆکم.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە  لە هەڤپەیڤینێکدا وەڵامی پرسێکی رووداو سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەکەی، دەڵێت” بەڕاستی لەبەر هەندێک شت کە ئەوانیش دەزانن، دەستم لەکار کێشایەوە، پێویست نەدەکرد هەندێک لە سەرکردایەتییەکانی ئێمە دەستوەردان لە کاروباری ئایینی ئێمە بکەن، لەبەر ئەو هۆکارە دەستم لەکار کێشایەوە.  من لە ساڵی 1970 کە تەمەنم 17 ساڵ بووە پارتی بوومە تاوەکو ئەوکاتەی دەستم لەکار کێشایەوە، ئێستاش پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموو پارتەکانی دیکە بە باشتر دەزانم.”
لە پرسیارێکی دیکە لەبارەی ئەوەی ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ کردووە؟ قاسم شەشۆ گوتی “وەک ئەو زانیاریەی خۆم هەمبێت، جەنابی سەرۆک گوتوویەتی ئێمە دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ ناکەین، منیش لەبەرامبەر فەرمانی خودا و جەنابی سەرۆکم.”
قاسم شەشۆ ده‌شلێت: پێشمەرگەکانی من هەروەکو پێشمەرگەی جارانن، فەرماندەی فەوجەکانیش هەروەکو پێشترن، هەر ناحەزێک بیەوێت روو لە ئێمە بکات، کەس دەستی ئێمەی نەگرتووە، هەر دووژمنێک روومان تێبکات رووبەڕووی دەبینەوە، ئێمە هیچ کاتێکیش نەمانتوانیوە خۆمان لە هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆک بەدوور بگرین، بەڵام وەکو باسمکرد هەندێک لە سەرکردایەتی ئێمە دەستوەردانی لە کاروباری ئێمەکردبوو، بۆیە دەستلەکاکێشانەوەی خۆم پێشکەشکرد، دەستلەکاکێشانەوەی دوو هەزار پێشمەرگەم پێشکەش نەکردووە، تەنیا دەستلەکاکێشانەوەی خۆم پێشکەش کردبوو.
Back to top button