ئێران لە ڕووسیا نیگەرانە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشکەشکردنی یاداشتی ناڕەزایی بە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕاگەیاند لەسەر وشەی “کەنداوی عەرەبی”، ڕەتیشی کردەوە کە ئەم وەسفە لە جیاتی “کەنداوی فارس” بەکار بهێنێت.

سەید خەتیب زاد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران “بە فەرمی ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بەکارهێنانی ناوی ساختە لە بری ناوی کەنداوی فارس لە هەژماری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا (عەرەبی) لە تویتەر”.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی ئێرنا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە ڕێی باڵیۆزخانەی ئێران لە مۆسکۆ یاداشتی ناڕەزایەتیی فەرمی پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کراوە

Back to top button