ئه‌ڵمانیا و پۆله‌ندا و سوید دیپلۆماتكارانی رووسیان له‌ وڵاته‌كانیان ده‌ركرد

دوای ئه‌وه‌ی رووسیا ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری ئه‌ورووپی له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، له‌ وه‌ڵامی رووسیا ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌ورووپی هه‌ڵوێستی توند ده‌نوێنێن.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاندووه‌ له‌ وه‌ڵامی ده‌ركردنی دیپلۆماتكاره‌ ئه‌ورووپیه‌كان هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و سوید و پۆله‌ندا ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری رووسیان له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌ركرد.

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ پێشبینی ده‌كرێت وه‌ڵامی توندی رووسیا بده‌نه‌وه‌ و دیپلۆماتكارانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ وڵاته‌كانیان ده‌ربكه‌ن.

Back to top button