ئه‌گه‌ری هێرشی داعش بۆسه‌ر به‌غدا هه‌یه و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتنه حاله‌تی ئاماده‌باشی
دواى زياد بوونی چالاكیه‌كانی داعش له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به پێی زانیاری هه‌واڵگری میلیشاكانی عێراق، ئه‌گه‌ری هێرشی داعش بۆ سه‌ر به‌غدای پایته‌ختی عێراق له ئارادا هه‌یه و میلیشاكان كه‌وتوونه‌ت حاله‌تی ئاماده‌باشی.
میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له نێویشاندا کەتیبەی سەرایا سەلام باری نا ئاسایی راگەیاند جوله ی به هێزه‌كانكردووه له نێو شاری به‌غدا و جگه له‌و كه‌تیبه‌یه‌ش چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ر به میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوونه‌ته حاله‌تی ئاماده‌باشی.
هه‌روه‌ها میدیاكانی عێراقی ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی حه‌شد توانیویه‌تی ده‌ستی به‌چه‌ند زانیاریه‌كی نهێنی داعش بگات كه پیلانی هێرشكردنه سه‌ر به‌غدایان هه‌یه‌و راشیانگه‌یاندووه كه داعش ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا له رێگه‌ی پشێوی نانه‌وه خۆیان بخزێننه نێو شاره‌كه.