فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: ئێران 40 ساڵه پشتگیری تیرۆر ده‌كات و له عێراق رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه ئه‌مریكا بۆ مێزی گفتوگۆ و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئێران له ئێستادا له ناوه‌نده میدیای و ستراتیجیه‌كانی ئه‌مریكا باسی لێوه‌ده‌كرێت، له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یێنیت كه ئێران ماوەی 40 ساڵە پاڵپشتی لە تیرۆر دەکات، نەک تەنها لەسەر ناوچەکە هەڵسوکەتی خراپی کردووە بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش.
جەنەڕاڵ کینیت ماکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆنگرەی پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگه‌یاندووه كه ئێران عێراق وەک گۆڕەپانی شەڕ لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکار دەهێنێت و سەرچاوەی سەرەکیی ئاژاوەگێڕییە لە سووریا و یەمەن و 40 ساڵه له ناوچه‌كه‌دا پاڵپشتی تیرۆر ده‌كات.
هه‌روه‌ها فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا راشیگه‌یاندووه: ” ئامانج له بوونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا بۆ به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی ئێرانه و ، توانا سەربازییەکانی ئەمریکا بوونی هەیە بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوبەش و دۆستەکانی، ئێران لەم نامە تێدەگات”.