سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراق: سه‌رۆك بارزانی داوایه‌كی ئێرانی ره‌تكردۆته‌وه‌ بۆیه‌ هێزه‌ شیعیه‌كانی عێراق دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو گرووپه‌ شیعیه‌كانی نێو په‌رله‌مانی په‌رله‌مانی عێراق دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر راگه‌یاند، سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقی ئاشكرای ده‌كات كه‌ هۆكاری خراپی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی ئێرانه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌ سه‌رۆك بارزانی داوایه‌كی ئێرانی ره‌تكرده‌وه‌.

 

میسال ئالۆسی سیاسه‌تمه‌داری دیاری عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ میلیشا شیعه‌كانی نزیك له‌ ئێران له‌ هه‌ولی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، هۆكاری هه‌وڵه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێران ده‌یه‌وێت ڕێگا‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌سوریاو پاشان بۆ لوبنان دروستبكات كه‌ به‌هیلالی شیعی ناسراوه‌و پارێزگاكانی كه‌ركوك، نه‌ینه‌واو دیاله‌ ده‌كه‌ونه‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی رێگربووه‌.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ عێراقییه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، “ئێران ده‌یه‌وێت كورد به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هاوكاربێت بۆ دروستكردنی ئه‌و ڕێگه‌یه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان‌و به‌دیاریكراویش سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ ئه‌و داواكارییه‌ی ئێران ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌”

Back to top button