هەڵسوراوانی گۆڕان بۆ ئەوە ببنە بابەتی میدیای پەندی كەری دێزە بەكار دێنن

خواكوڕك

لەگەڵ ئەوەی چەندین جار هەواڵی جۆراو جۆر لە میدیاكان بڵاو بوونەتەوە كە لە ئەكاوەنتی بەشێك لەهەڵسوراوانی گۆڕان وەگیراون, دوای ئەوەی كە بوونە كەرەستەی میدیای بۆماوەی چەند كاتژمێرێك روونكردنەوەیەك بڵاو دەكرێتەوە كە گوایە ئەوان نین”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك، ئەمە جۆرێكە لە تاكتیكی ئەو هەڵسوراوانی ئەو حزبە بە تایبەت ئەوانەی مەترسی پەراوێزخستنیان لەسەر لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕان بۆئەوەی ببنەوە كەرەستەی میدیایی و بازرگانی پێ بكەن, بۆیە لە رێگەی چەندین ئەكاوەنتی جیاواز لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەشدارن‌ و لە لایەك دەنوسن و دوای تێپەڕینی چەندین كاتژمێر روونكردنەوە دەنوسن كە لە هەردوو لایانەكەدا میدیاكان فۆكس دەخەنە سەر ئەو هەڵسوراوانە”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، دۆخی خراپی خۆبەرێوەبەری بزووتنەوەی گۆڕان ئازادی رادەربڕینی بەر تەسك كردۆتەوە بەتایبەت بەرامبەر سەركردایەتی ئەو بزووتنەوەیە كە رەخنەگرتن بە هەموو شێوەیەك مایەیی قبولكردن نیە, بۆیە بەشێك لە كادران‌و ئەندامانی ئەم حزبە لە رێگەی ئەكاوەنتی ساختە‌و یان دووبارەوە، رەخنە لە حزبەكەیان ‌و بەشێك لە حزبەكانی دیكە دەگرن, دوای ئەوەی كە لە میدیاكان دەنگی دایەوە دێن روونكردنەوە دەنوسن كە گوایە ئەوان نین”.
هەروەها بە پێی بەدوا داچوونێكی (خواكوڕك) بۆ ئەم پرسە دەركەوتووە كە بەشێكی زۆری ئەكاوەنتەكانی هەڵسوراوانی گۆڕان بە ئاگاداری ئەوانەو راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لە لایەن ئەو كەسانەوە بەرێوە دەبرێن كە بەناویانەوە دادەنرێت, هەروەها زۆرترینی ئەو پەیجانەی كە بە ناوی ئەم هەڵسوراوانە دادەنرێن بە سپۆنسەریەوە پۆستەكانیان بڵاو دەكەنەوە, كە ئەمەش ئەو راستیەمان بۆدەردەخات كە راستەوخۆ مادی و مەعنەوی لە لای ئەو بەر پرسانە پالپشتی و هاوكاری دەكرێن”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هیچ حزبێكی سیاسی نەیارە سیاسیەكانی ناكاتە ئەستێرەی میدیایی مەنتقی سیاسیش رێگا بەوە نادات نەیارە سیاسیەكانی ببنە بابەتی میدیای بۆیە ئەمە گەمەیەكی منداڵانەیە كە خەڵك پێی وابێت ئەم پەیجانە لەلایان نەیارە سیاسیەكان بەرێوە دەچێت، بەڵكو ئەمە رێك ئەو پەندەیە دەلێن كەری دێزە خۆی لە شاخ فرێدا خوارەوە بۆ ئەوەی خاوەنەكەی زەرەر بكات، هەڵسوراوانی گۆڕانیش دەیانەوێت ئەوە پەندە لە ئەكاونتە شەخسیەكانیان پەیرە بكەن، هێرش بكەنە سەر خۆیان بۆ ئەوە ببنە بابەتی میدیای و دوایش بێن بلێن ئەو ئەكاونتانە هی ئێمە نیە، بەناوی ئێمە كراونەتەوە، بۆ ئەوەی بە حزبەكەیان و خەڵكی بلێن ئەوان لەلایان نەیارە سیاسیەكانیانەوە جێگای بایەخن، بەڵام لەبنەرەتدا ئەمە گەمەیەكی منداڵانەیە و هەركەسێك زەریەك لە سیاسەت و حزبایەتی بزانێت حزبی سیاسی نەیارە سیاسیەكانی ناكاتە ئەستێرەی میدیای”.

Back to top button