هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەك ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەكات
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ كۆچی دوایی سەردار ئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردوەو دەڵێت: كۆچكردو كەسایەتییەكی دیارو نیشتمانیی و لە بنەماڵەیەكی دیارو تێكۆشەری شاری سلێمانی بوو، بۆیە لەدەستدانی جێگای داخە
بە ناوی یەزدانی مەزن و میهرەبانەوە
برای بهڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی سەردار ئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای خاڵی بەڕێزتانم پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەرێی ئێوەشەوە هاوخەمیم بۆ تەواوی كەسوكار و بنەماڵەكەتان دەردەبڕم و لەناخەوە هاوبەشی خەمتانم.
کۆچکردو كەسایەتییەكی دیار و نیشتمانیی و له بنهماڵهیهکی دیار و تێکۆشهری شاری سلێمانی بوو، بۆیە لەدەستدانی جێگای داخە.
لە پەروەردگارمان داوایە ئارامیی و سەبووریی بە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، گیانی كۆچكردو بخاتەبەر بەزەیی خۆی و بە بەهەشتیی بەرینی شاد بكات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد