١٠ سودی خواردنی کەستانە لەزستاندا
کەستانە یەکێکە لەگرنگترین جۆری چەرەسەکان کەباشترە لەوەرزی زستاندا بخورێت بەھۆی بونی رەگەزە خۆراکییە گرنگەکانەوە بۆ لەش کەمرۆڤ گەرم دەکاتەوە و چەوری و نیشاستە و پرۆتین و چەندین جۆری ڤیتامین بی و ئەی و سی پێ دەدات سەرباری بونی کالۆری کەمتر لەوەی چەرەسی ئاسایی ھەیەتی.
کەستانە سودی چارەسەرکاری و خۆراکی ھەیە:
١. سەرچاوەیەکی گەورەی ریشاڵە
٢. رێژەی کۆلیسترۆڵ لەلەشدا کەم دەکاتەوە
٣. بنیاتی لەش دەکاتەوە بەھۆی بونی پرۆتین و کالیسیۆمەوە
٤. ھاوکارە لەلەناوبردنی ھەوکردنی پوک و ددان دا.
٥. پاراستنی تەندروستی مولولەکانی خوێن.
٦. گەڵاکانی بەسودە بۆ چارەسەری پەتا
٧. چارەسەری گرفتی دەمار و رۆماتیزم
٨. رێژەیەکی زۆری ئاوە کەدەگاتە ٥٢%.
٩. خۆراکێکی سەرەکیی و تەندروستە بۆ وەرزشەوانان
١٠. باشترینە بۆ چارەسەری مایەسیری