نرخی نه‌وت لە 61 دۆلار نزیک دەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوباتی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەهاکەی بەڕێژەی 0.69% بەرزبووەوە و بە 60 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 58 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانەش کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروستبوونی ژینگەی وەبەرهێنان لەبواری وزەدا کەبوەتەهۆی زیادبونی بەرهەمهێنان، لەدەرئەنجامیشدا خواست لەسەر نەوت بەرزبووەتەوە.

Back to top button