وادەى دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (2021)ـى عێراق ئاشکرا کرا

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەران دواین بەرەوپێشچونەکانى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (2021) عێراق دەخاتە ڕوو، وادەى دەنگدانى کۆتایش لەسەر پرۆژە یاساکە ئاشکرا دەکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژى یەکشەممەى رابردوو پرۆژە یاساى بودجەیان ئاراستەى حکومەت کردوەتەوە بۆ پێداچونەوە، پێدەچیت پێداچونەوەکەش دوو رۆژ یان زیاتر بخایەنێت و دواتر حکومەت پرۆژە یاسایەکە رەوانەى ئەنجومەنى نوێنەران دەکاتەوە بۆ ئەوەى بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەوپەرلەمانتارە پێشبینى ئەوەى کردوە کۆتایى ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتاى هەفتەى داهاتوو پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (2021) بخرێتە دەنگدانەوە.

Back to top button