سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ئەم هەفتەیە کاتم تەرخان کرد بۆ گوێگرتن لە هەندێک لە گه‌نجه‌ ئەفرێنەرەکانی کوردستان

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای گوێگرتنی له‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئه‌فرێنه‌ری كوردستان رایگه‌یاند، حکومەت لە ڕێگەی کارکردنی هاوبەشەوە پابەندە بە به‌گه‌ڕخستنی وزە و بیرۆکەکانیان.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك، گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی پێشوازیكردن و گوێگرتن له‌و ژماره‌ گه‌نجه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: ئەم هەفتەیە کاتم تەرخان کرد بۆ  گوێگرتن لە هەندێک لە گه‌نجه‌ ئەفرێنەرەکانی کوردستان، ئەوان بە بیرۆکەی نوێ، بەره‌نگاری ئەو کێشانە دەبنەوە کە لە بەردەمیان دەوەستن.

Back to top button