ناوی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی مامۆستایه‌ك به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا ده‌گۆڕدرێت
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردرا به گۆڕینی ناوی قوتابخانه‌ی “سۆرك”ی تێكه‌ڵاو له‌قه‌زای شه‌قڵاوه قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی “شه‌هید ئیبراهیم ناسڕ”ی تێكه‌ڵاو وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و مامۆستایه‌ی له‌كاتی گۆڕین و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستدا.
له نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر هاتوه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ مامۆستا ئیبراهیم سه‌باح مه‌لا ناسڕ، كه له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان و له‌كاتی گۆڕین و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له قوتابخانه‌ی “سۆرك”ی بنه‌ڕه‌تی به‌ر ته‌زوی كاره‌با مكهوت و گیانی پارد، بڕیاردرا به‌گۆڕینی ناوی قوتابخانه‌كه بۆ قوتابخانه‌ی (شه‌هید ئیبراهیم ناسر)ی تێكه‌ڵاو، ناوی شه‌هید له‌سه‌ر راسپارده‌ی خانه‌واده‌كه‌ی به‌و شێوازه بنوسرێت.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا له‌كاتی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له قوتابخانه‌ی سۆركـی شه‌قڵاوه، مامۆستا ئیبراهیم سه‌باح كاره‌با به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستدا.