شاخەوان عەبدوڵڵا : پارتی بەهێزەوە دەگەڕێتەوە کەرکووك

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، رایگه‌یاند، به‌هۆی پرسی بابه‌تی مووچه‌، بودجه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی رێككه‌وتن و كۆتاهێنان به‌ كێشه‌كانی هه‌ردوولا، پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و هه‌نگاوه‌كان راگیراون.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەوەشی ڕاگەیاندووە تا ئێستا‌ ئه‌و پرسه‌ قۆناغی زۆری بڕیوه‌ و ته‌نیا %5ـی كاره‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك ماون كه‌ پێوه‌سته‌ به‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كورد له‌ ناوچه‌كه‌، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك دۆخی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ی زۆر وێران كردووه‌، كه‌سێك نییه‌ له‌ به‌غدا وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه‌ كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دۆخه‌ بكات و زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر كورد بكات.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پارتی ئه‌گه‌ر به‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ بچێته‌وه‌ كه‌ركووك، هیچ له‌ دۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت و جیاواز نابین له‌و حزبانه‌ی تر، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ به‌هێزی و جیاواز بچینه‌وه‌ كه‌ركووك، پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ش ته‌نیا لای سه‌رۆك بارزانی ده‌بێت و ئه‌و بڕیار ده‌دات.

باسی له‌وه‌ش كردووە، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دۆخه‌كه‌ وه‌ك رابردووی لێنه‌كرێته‌وه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ندێ هه‌نگاو هه‌ن ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن، به‌تایبه‌ت پرسی به‌ سه‌ربازیكردنی شاره‌كه‌.

Back to top button