وه‌زیری دارایی : ئه‌گه‌ر پێشهاتێكی له‌ناكاو ڕوو نه‌دا 25ـی هەموو مانگێك مووچه دابه‌ش ده‌كرێ.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی، ئاشكرای ده‌كات له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی لێژنەی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری دارایی ئاشكرای كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه (25)ی هەموو مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچه بكات.
لەمبارەیەوە ئه‌رشه‌د لۆلانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌كوو لێژنەی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووینەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”لە كۆبوونەوەكەدا وه‌زیری دارایی ڕای گه‌یاندووه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه، ئه‌گه‌ر پێشهاتێكی له‌ناكاو نه‌یه‌ته پێشەوە، له‌مه‌ودوا (٢٥)ی هەموو مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، به‌ڵام بڕی لێبڕینی مووچه‌كە ئاشكرا نه‌كراوه“.