حكومەت و په‌رله‌مان دژی یەكترن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/02/نوێنه‌رانى-عيراق.jpg)
موختار موسەوی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مرۆ سێشەممە گوتی: دوو فایلی قورس بۆ ماوەی یاسادانانی داهاتوو لەسەر مێزە،
هەروەها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتی، کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا بۆ دەرەوەی عێراق لە پێشینەی سەرەکی دەبێت .
ئەلموسەوی دەشڵێ:”یەکەم دۆسیە دەركردنی ھێزە دەرەكیيەكانە لە خاکی عێراق”
ناوبراو دەشڵێت ” حکومەت بڕیاری لابردنی هێزە بیانییەکانی پشتگوێخست کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات لەعێراق ” ،
هەروەها موختار موسەوی دەڵێت ” لەجێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەماندا لەلایەن حكومەتی كازمی خۆ بواردن ھەیە.