عيراقييه‌كان پيرۆزبايى له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن

له‌گه‌ڵ نزيك بوونه‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى به‌شێكى شه‌قامى 150 مه‌ترى شارى هه‌ولێرى پايته‌خت و، به‌ڵاو بوونه‌وه‌ى به‌شێك له ديمه‌ن و وێنه‌ى ئه‌و شه‌قامه له ميديا و په‌يج و تۆره‌كۆمه‌لاتييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، بەشێک لە پەیجە ديار و ناسراوه‌کانی عێراقيش كه خاوه‌ن ژماره‌يه‌كى يه‌كجار زۆر لايكن ، پیرۆزبایی و ستایشی رۆڵی بەرپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەکەن بەھۆی ئەو پێشکەوتنەی کە لەهه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و ھەولێرى پايته‌خت به‌تايبه‌ت بەدی دەکرێت لەرووی رێگاوبان و، بیناسازی.

كه‌سێكى تر به ناوى هه‌يفا ، كه به زمانى عه‌ره‌بى بۆ يه‌كێك له په‌يجه‌كان له كۆمێنت نوسيبووى :” شارى هه‌ولێر رۆژ له دواى رۆژ پێشده‌كه‌وێت ده‌بينم به‌هه‌شتێكه له‌سه‌ر رووى زه‌مين پيرۆزيان بێت .
يه‌كێكى تر به‌ناوى خاليد نووسيويه‌تى : ” به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌يه خزمه‌تى خه‌ڵكى خۆيان ده‌كه‌ن وا به‌چاوى خۆمان ده‌بينين ، ئه‌مه سه‌ڕه‌راى بڕينى بوودجه‌كه‌يان له‌لايه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه ڕه‌وانه ناكرێت له‌كاروانى ئاوه‌دانى ڕانه‌وه‌ستاون.
كه سێكىتر كه ناوه‌كه‌ى ئه‌حمه‌ده نوسيوويه‌تى :” ده‌بێت كه‌ى ئێمه‌ش رۆژێك شه‌قامه‌كانى به‌غدا وا ببينين، پيرۆزيان بێت خزمه‌ت كردنى خه‌ڵكى به‌م شێوه‌يه ده‌بێت نه‌ك به دزى و گه‌نده‌ڵى .