سەركردەیەكی گۆڕان: لامەركەزیی ئیداریمان دەوێ نەك جیاكردنەوەی سلێمانی لە كوردستان
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیی ئیدارین ”نه‌ك پرۆژه‌یه‌ك كە هەرێمی كوردستان بكات بە دوو به‌شه‌وه“.
به‌ختیار جه‌وهه‌ر كوێخا، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان رايگەیاند: ”پێم وانییه هیچ ده‌قێكی ده‌ستووری هه‌بێت ڕێگە بدات پارێزگایه‌كی كوردستان له هەرێمی كوردستان جیا بكرێتەوە، چونكه دەبێتە هۆی له‌تبوونی هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدا ئێمه خه‌باتمان كرد تا كوردستان خاوه‌نی قەوارەی خۆی بێت“.
جەختیشی كردەوە كە ”شتی وەها روونادات، پێم وانییە كەس جورئەتی ئەوە بكات پارێزگایەك لە هەرێمی كوردستان جیا بكاتەوە، چونكە سه‌دان ساڵە خەباتمان بۆ ئەم دەستكەوتانە كردووە“.
سەركردەكەی گۆڕان جەختی كردەوە، لامەركەزیيەت لە كارنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە و بزووتنەوەكەشیان كاری لەسەر دەكات، به‌ڵام ”له زاخۆ تا خانه‌قین، كوردستان یه‌ك پارچه‌يه و لەگەڵ لامه‌ركه‌زیی ئیداریداین، بەڵام ناكرێت پارێزگایەك جیا بكرێته‌وه و ناكرێت به ناوی پرۆژه‌ی جیاواز كوردستان له‌ت بكرێت، ئەم كارە ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نییه‌و ئه‌گه‌ر له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت، ناكرێ سلیمانی له هەرێمی كوردستان جیا بكرێتەوە، ئێمه لامه‌ركه‌زیی ئیداریمان ده‌وێت نه‌ك جیابوونه‌وه لە كوردستان“.
ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرای كردبوو كە ئەگەر هەولێر و بەغدا نەگەیشتن بە رێككەوتن، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراقدا ماددەیەك جێگیر بكرێت، تێیدا ڕێگە بە مامەڵەی راستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا بدات. چاودێرانی سیاسیش ئەم پڕۆژەیە و پڕۆژەكانی دیكەی لامەركەزیی سلێمانی و بەهەرێمكردنی سلێمانیشیان بە هەوڵێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان یان لەتكردنی قەوارەكە لێك دایەوە.