تەحینی ئامێدی گەیشتە فەرەنسا

بەنێوبانگترین تەحین لە هەرێمی کوردستان، تەحینی ئامێدییە، ئێستاش ئەو بەرهەمە گەیشتووەتە فەرەنسا و لە بازاڕ دەفرۆشرێت.

ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ، کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر، ئەمڕۆ (سێشەممە، 9ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) لە تویتەر نووسیویەتی “مزگێنی بۆ هەوادارانی خۆراک، تەحینی ئامێدی گەیشتە شاری ئەلبی، ئەمە سەرکەوتنێکی جوانە بۆ ئەو بەرهەمە ناوازەیەی دەڤەری ئامێدیی کوردستان”.

ئەو شوێنەی فەرەنسا کە ئێستا تەحینی ئامێدیی بۆ هەناردە دەکرێت شاری ئەلبییە، کە شارێکی بچووک و مێژوویی باشووری فەرەنسایە.

کونسوڵی فەرەنسا، وێنەی ئەو پۆستەی بڵاوکردووەتەوە کە تییدا کۆمپانیایەک بەناوی (Au Marché d’Orient – لە بازاڕی رۆژهەڵات) ریکلامی بۆ تەحینی ئامێدی کردووە.

کۆمپانیاکە، تایبەتە بە خۆراکی رۆژهەڵاتی و ئاسیایی و فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵ، لە پۆستێکی فەیسبووک، ریکلامی بۆ ئەو بەرهەمە کردووە و نووسیویەتی “بەرهەمێکی نوێ گەیشت، تەحین (کرێمی کونجی) 100 سرووشتییە و تامێکی ناوازەی هەیە”.

 

Back to top button