رێكخراوی ته‌ندروستی ئه‌نجامی گرنگ له‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنامان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی رێكخروای ته‌ندروستی جیهانی شاندێكی ته‌ندروستی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نارده‌ وڵاتی چین و پاش كاركردنی له‌ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌، تیمی نێردراوی ته‌ندروستی رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکانیان ئاشکرا دەکەن.

 

ئاژانسی فرانس پرێس  به‌یاننامه‌یه‌كی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌و به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ تیمە نێودەوڵەتیەكه‌ کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ناردوویەتی بۆ چین و سەردانەکەیان چوار هەفتە دەخایەنێت، لە وهان له‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا ده‌كۆڵنه‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها لە بەیاننامەكه‌ی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا هاتووه‌ تیمەکە لەگەڵ ” هاوڕێ چینیەکانیاندا ” بەشداری کۆنگرەکە دەکەن. بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ وردەکارییەکی دیکە بدات.

 

 

Back to top button