وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: : بەهۆی مەترسی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران له سوریا، به‌رزاییه‌كانی جۆلان بۆ ئیسرائیل گرنگه
دوای 10 ساڵ له ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی سوریا و كوژرانی زیاتلا له 100 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته به هۆی ناكۆكیه چه‌كداریه‌كان، كوژران و به سه‌دان هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش رایده‌گه‌یێنێت كه به هۆی سوریاوه ئاسایشی ئیسرائیل كه‌وتۆته مه‌رتسی وتاوەکو بەشار ئەسەد لە دەسەڵات مابێت و ئێران لە سووریا مابێت، ئاسایشی ئیسرائیل لە مەترسیدایە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا به میداكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، لایه‌نه شه‌رعیه‌كه‌ی له لایه‌كه، بەڵام جۆلان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل زۆر گرنگە، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه جۆلان خاكی ئیسرائیله.
هه‌روه‌ها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: بەهۆی مەترسی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران و مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بەرزاییەکانی جۆلان گرنگییەکی راستەقینەی بۆ ئاسایشی ئیسرائیل هەیە.
هەروەها بلینکن ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر دۆخی سووریا گۆڕانکاری بەسەردابێت ئەو کات هەڵوێستی خۆیان لەسەر بەرزاییەکانی جۆلان دەردەبڕن، بەڵام گوتی هێشتا ئەو گۆڕانکارییە دیارنییە بەزوویی رووبدات.