لەسەر بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لیژنەی دارایی ھاتە دەنگ

 

 

لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕۆژی سێشەممە گوتی ، توانای حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار تەنیا 12 تریلیۆن دینارە .

 

حازم ئەلخالیدی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕایگەیاند  ” بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لەلایەن حکوومەتەوە كاریگەری ڕاستەو ڕاستی بەرامبەر بە قوتی هاووڵاتی عێراقی ھەیە.

 

وتیشی:”بڕگەیەکی یاسایی لە بودجەدا هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بەڵێندەرانەی کە بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار ەوە زیانیان پێگەشتووە لە کاتێکدا هیچ یاسایەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هاوڵاتیەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕەوە کاریگەری لەسەر ژیانیانە دیاری نەکراوە”

 

ئەلخالیدی گوتیشی ” ئەو پارەیەی حکومەت لە بەرزکردنەوەی دۆلار وەریدەگرێت لە 12 ترلیۆن دینار تێناپەرێت ” .

Back to top button