گوتەبێژی حکومەتی عێراق بەغداو هەولێر رێککەوتوون تەنها پەرلەمان ماوە
لەگەڵ ئەوەی هێشتان پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ سالێ ٢٠٢١ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت وبڕیارە سبەی جارێکی دیکە شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی بودجەیهەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو بابەتیان یەکلایی کردووەتەوە.
حەسەن نازم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، “ئێمە پرۆژە یاسای بودجەمان پێشکەشیپەرلەمان کردووە، ئەمە مانای وایە حکومەت لای خۆیەوە بابەتی هەرێمی کوردستانی یەکلایی کردووەتەوە کە بابەتێکی دیار و زانراوە، تەنهائەنجومەنی نوێنەران ماوە یەکلایی بکاتەوە“.
هەروەها گوتەبێژەکەی حکومەتی عێراق راشیگەیاند “حکومەت داوای پێدانی بەهای 250 هەزار بەرمیل نەوتی کردووە و هەردوولا ئەمەشرێککەوتنی لەسەر کراوە“.
ئەو قسانەی گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەکاتێکدایە کە
تاوەکو ئێستا ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021ـدابەدینەهاتووە.