ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌نجام ده‌درێت

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 14/2/2017 شاندێكی باڵای هاوبه‌شی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێ چه‌ند پرسێكی نێوانیان و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.

به‌پێی زانیاری میدیاكانی یه‌كێتی، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گفتوگۆ و باسی نێو كۆبوونه‌وه‌ی شه‌مه‌ی رابردووی مه‌كته‌بی سیاسی خۆی بۆ گۆڕان باس ده‌كات و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا ئاشكرا ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت دوا هه‌ڵێستی یه‌كێتی له‌باره‌ی رێكه‌وتنی سیاسی نێوانیان به‌راشكاوانه‌ باس بكرێت و هه‌روه‌ها رێكه‌وتنی داهاتووی یه‌كێتی له‌كه‌ڵ پارتی بزانێت.

Back to top button