ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دواپێشهاته‌كانی پڕۆژه‌ بوودجه‌ی فیدراڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی 2021 ده‌خاته‌ روو

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆ ببێته‌وه‌ و گفتوگۆ بۆ دواین پێشهاته‌كانى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، بۆ تاوتوێكردنی مژاره‌كانی خواره‌وه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌.

– خستنه‌ڕووی دواپێشهاته‌كانی پڕۆژه‌ بودجه‌ی فیدراڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی 2021.

– خستنه‌ڕووی ئاستی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ چاكسازی.

Back to top button