کۆنگرێسی ئەمریکا داوای بەردەوامی پرۆسەی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ دەکات

بەشێکی زۆری سیناتۆرەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا داواکارن دادگایی کردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەردەوام بێت، لە بەرامبەردا تیمی پارێزەری ئەو سەرۆکە رایانگەیاندووە، ترەمپ ناتوانێ بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پیران بکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری BBCـی، بەشێكی زۆری کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا داواکارن دادگایی کردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت، بەڵام تیمی پارێزەرە تایبەتەکانی رایانگەیاندووە، ترەمپ ناتوانێ بەشداری دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە بکات بەهۆی ئەوەی کٶشکی سپی جێهێشتووە.

دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارە بە هەوڵدان بۆ پشێوی نانەوە و لێدان لە بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵات، بۆ ئەو مەبەستەش لە کۆبوونەوەیەکدا کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئەنجام درا، لە کۆی 56 ئەندام، 44 ئەندامیان داواکاربوون دادگایی کردنەکە بەردەوام بێت هەتا سزای خۆی وەردەگرێت.

Back to top button