هیڤیدار ئه‌حمه‌د: پاره‌ی گومرگه‌كان بگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی، لێبڕینی موچه له 10% كه‌متر ده‌بێت
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، كۆبوونەوەكان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی ھەرێمی كوردستان تەواو بوونە و تەنیا وەزارەتێك ماوە، كە ئامانج لێی رێکخستنەوەی داهات و خەرجییەکانە.
هیڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌وته‌ی وه‌زیری دارایی، پرۆژه‌یاسای بودجه له 15ی ئه‌م مانگه ته‌واو ده‌كرێت و ده‌نێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پاشان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی دارایی هه‌فته‌یه‌كه ئاماده‌كاریمان بۆ هاتنی پرۆژه‌یاساكه كردوه.
گوتیشی: لە بودجەدا ئەولەویەت بۆ مووچەخۆرانە، ھەروەھا چۆن جارێكی دیكە جوڵەی ئابووری لە ھەرێمی كوردستان دروست ببێتەوە، لە بودجەدا بۆ ھەموو خەڵك دیاردەبێت كە ئەمساڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستان گرنگی بە كام كەرت دەدات.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشدا: وەزارەتەکان داوای 30 ملیار دۆلاریان کردووە، بەڵام وەزیری دارایی پێی گوتوون کە توانای ئەو قەبارەیان نییە و کەمکراوەتەوە بۆ 14 ترلیۆن دینار.
هێڤیدار ئەحمەد ڕوونیشى كرده‌وه، مانگانە نزیكەی 160 ملیۆن دۆلار لە داهاتی گومرگەکان بۆ خەزێنەی حکوومەت ناگەڕێتەوە، ئەمە زەرەرێكی زۆر لە داهاتە گشتییەكانی حكوومەت دەدات، ”ئەگەر ئەو پارەیە بگەڕابایەوە بۆ حكوومەت، 5٪ یان 10٪ش لە مووچەی خەڵكی كوردستان نەدەبڕا، بۆیە حکوومەت ناچارە بەو بڕە داهاتەی هەیەتی، بە لێبڕینیشەوە بێ، مووچە دابەش بکات“.