ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك ده‌نگى بۆ قه‌زا بوونى ناحييه‌ى باتيفا دا .
له دانيشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك به‌زۆرينه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن بڕيارى به قهزابوونى ناحييه‌ى باتيفا له سنوورى پارێزگاى دهۆك درا .
ههشيار عه‌لى ، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك دواى دانيشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌ن ڕايگه‌ياند:” له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسايى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا كه تايبه‌ت بوو به بڕيار و ده‌نگدان له‌سه‌ر قهزابوونى باتيفا ، به ده‌نگى 26 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن بڕياره‌كه په‌سه‌ند كرا به گوێره‌ى ياساى ژماره 3 له مادده‌ى 6 بڕگه 13 ى تايبه‌ت به ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و، به‌گوێره‌ى رێنمايى وه‌زاره‌تى ناوخۆ .
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك، گوتيشى :”باتيفا ته‌واوى مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر به‌جێ ده‌هێنرا به‌وه‌ى بكرێته قه‌زا وه‌ك له لايه‌نى ڕووبه‌ر و ژماره‌ى دانيشتووان كه مه‌رجى سه‌ره‌كين .