لە دارەسووتاوەکەی سلێمانی شەڕە چەقۆ ڕوویدا

لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی، لە نزیک مۆبایل فرۆشەکان، لەسەر کێشەیەک شەڕە چەقۆ دروست دەبێت و چوار کەس بریندارن.

“:سەرەتا شەڕەکە لە نێوان دوو کەس دروستبووە و دواتر کێشەکە گەورەتر بووە. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و هیچ کەسێک لە رووداوەکە گیانی لەدەستنەداوە.

هەر ئەمڕۆ لە بازگەی تاسڵوجە لە سلێمانی، شەڕ لە نێوان هێزی ئاڵتونی و ئەندامانی ئاسایشی بازگەکە دروستبوو، بەهۆیەوە ئەندامێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.

Back to top button