ڕۆحانی:سێ ساڵە لە شەڕداین

لەگەڵ لێدوانی ئێران و ئەمریکا لە سەر ڕێکكەوتنە ئەتۆمییەكە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران ده‌لێ، دانوستان (لەگەڵ واشنتۆن) کارێکی خراپ نییە.

ڕۆحانی لە ووتارێکدا کە ساڵیادی شۆڕه‌شی ئێرانی پیرۆزکرد گوتی:”من شانازی بە دانوستانەوە دەکەم، دانوستان شتێکی نەرێنی نییە، ئێمە شانازی بە دانوستان و رێککەوتن لەگەڵ دوژمنەکانمان دەکەین”.

هەروەها سەرۆککۆماری ئێران، دانی بەوەدا نا کە وڵاتەکەی بە بارودۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەکۆشیت و، گوتی : ماوەی سێ ساڵە بە شەڕی ئابووریدا دەڕۆین .

Back to top button