سەدر:بە خوێن ئەم كارە دەكەین
موقتەدا سەدری سەرکردەی ڕهوتى سەدر ڕۆژی چوارشەممە داوای لە هێزەکانی ئەمریکا کرد دەستبەجێ لە عێراق پاشەکشە بکەن.
سەدر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا گوتی:”بە بۆنەی دەرچوونی سەرۆکایەتییەکی نوێ لە ئەمریکا، پێویستە داگیرکەر دەستبەجێ لە ڕێگای دبلۆماسی و پەرلەمانییەوە پاشەکشە بکات، بۆ ئەوەی عێراق وەک دیمەنی ململانێ نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان نەفەوتێت”
سەدر، گوتیشی:”ئاساییکردنەوەو مانەوەی ئەمریكا لە ڕێگادایە و دەبێت پەرلەمان بە دڵنیاییەوە ڕێگری لەوە بکات، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئاساییکردنەوە نادەین ئەگەر بە خوێنیشمان بێت”
لە لایەکی دیکەشهوه سەدر ئامۆژگاری نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد کە ” دیالۆگێکی گشتگیر و پڕ مانا لە نێوان لایەنەکان لە عێراقدا بگرنە بەر ” .