كه‌ركووك : سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى رووبه‌ڕووى يه‌كترى وه‌ستاون

له گه‌ڕه‌كى شۆراوه‌ى شارى كه‌ركووك هێزه‌كانى سوپاى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبى رووبه‌ڕووى يه‌كترى وه‌ستاون .
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌شارى كه‌ركووك ڕايگه‌ياند ، له ئێستادا له‌گه‌ڕه‌كى شۆراوه‌ى شارى كه‌ركووك، حه‌شدى شه‌عبى رووبه‌ڕووى سوپاى عێراق وه‌ستاون و ، داواى ڕاده‌ستكردنى باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى كه‌ركووك – گه‌رميانى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كه‌ن .”
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى ، هێزه‌كانى سوپاى عێراقى ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه باره‌گاكه ڕاده‌ستى ئه‌و هێزه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بكه‌ن .
شارى كه‌ركووك له‌دواى خيانه‌تى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ربازى به‌رێوه‌ده‌برێت و حه‌شدى شه‌عبى له‌و شاره چه‌ندين باره‌گايان به‌ناوى جياجيا هه‌يه .