له‌شارى بەغدا هێرش كرایە سەر كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانان

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە باشووری بەغدا هێرش كرایە سەر كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی هێزەكانی هاوپەیمانیی شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق.

سەرچاوەیەكی ئاسایشی عێراق بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند لە ڕێگەی تەقاندنەوەی مینێكی چێندراودا، هێرش كراوەتە سەر كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر ڕێگەی ناوچەی یوسفیەی باشووری بەغدای پایتەختی فیدراڵی.

تەقینەوەكە زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كاروانەكە گەیاندووە.

Back to top button