داوای پێكھێنانی دادگای فیدڕاڵی له عێراق دەكرێت
عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئهمرۆ چوارشەممە، داوای کرد بە خێرایی یاسای دادگای فیدراڵی تەواو بکرێت ، هاوکات دوو ڕێگا دیاری دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکە .
نوسەیف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “دەستووری عێراق دادگای فیدراڵی بە تایبەتی ڕاسپاردووە بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، کە شەرعیەت بە ئەندامانی پەرلەمان دەدات، وێڕای بوونی مادەی دەستووری تایبەت بە دروستكردنی دادگای فیدڕاڵی بەڵام تا ئێستا لە عێراق دادگاكە بوونی نیە .