ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى كه‌ركووك ده‌يه‌وێت باره‌گاى سه‌ركردايه‌تى پارتى ڕاده‌ستى هه‌واڵگرى بكات تا ڕاده‌ستى پارتى بكرێته‌وه
به‌رپرسێكى ناوچه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان ڕايدهگهينێت: فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى كه‌ركووك رێگا به حه‌شدى شه‌عبى نادات باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى كه‌ركووك – گه‌رميانى پارتى ديموكراتى كوردستان داگير بكه‌ن ده‌يه‌وێ ڕاده‌ستى هه‌واڵگرى عێراقى بكات .
هەژار مەلا عوزێز، بەرپرسی ناوچەی هێزی ناوخۆی پارتی ديموكراتى كوردستان له‌شارى كه‌ركووك، ڕایگەیاند :” ئێستاهێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی دەیانەوێت بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایهتيی كه‌ركووك – گه‌رميانى پارتى داگيربکەن كه ده‌كه‌وێته گەڕەکی شۆراوه له‌شارى كه‌ركووك .”
ده‌شلێت :” فەرماندەيی ئۆپه‌راسیۆنەکانی شارى کەرکووك ڕێگایان به هێزه‌ى حه‌شدى شه‌عبى نادات باڕهگاكه داگير بكه‌ن ، به‌ڵكو دەیەوێت ڕاده‌ستى هه‌واڵگرى عێراقی بکات و دواتریش ڕاده‌ستى پارتى بکرێتەوە بەڵام حه‌شدی شه‌عبی نایەوێت ڕاده‌ستى هه‌واڵگرى عێراق بكرێـت دەیانەوێت بارەگاکە داگير بکەن تاوه‌كو ڕاده‌ستى پارتی نەکرێتەوە.”