توركیا.. به‌رپرسێی باڵا په‌كه‌كه‌مان له شنگال ده‌ستگیر كرد

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو سوپای توركیا هێرشی كرده سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنوری چیای گاره تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ڕو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوان سه‌ربازانی تورك و چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بووة له لایه‌كی دیكه حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاندووه كه به‌رپرسێكی باڵا په‌كه‌كه‌یان له شنگاڵ ده‌ستگیر كردووه.
میدیاكانی توركیا وێنه‌ی كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه به ناوی ئیبراهیم پارم کە ناوی خوازراوی “لاشەر” بووە و لە شاری شنگال بەرپرسی لۆجستی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بووە له‌لایه‌ن توركیا وه ده‌ستگیر كراوه.
هه‌روه‌ها میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه له ئۆپراسیۆنێكی نهێنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌یان له شنگال ده‌ستگیر كردووه‌و براوه‌ته‌وه توركیا.