لە يادكردنەوەكانى شوڕشى ئێران درووشم لە دژى روحانى بەرزكرايەوە

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یادی شۆڕشی ئێران كرایه‌وه‌، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و به‌رپرسانی باڵای ئێران ئاماده‌بوون و سەدان کەس کە بە ماتۆرسکیلەکانیانەوە بەشدارییان لە چالاکییەکانی یادکردنەوەی شۆڕشی ئێران کرد، درووشمیان لە دژی سەرکۆمار ئەو وڵاتە، حەسەن روحانی بەرزکردەوە.

 

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، سەدان کەس بە ماتۆرسکیلەوە بەشدارییان لە یادکردنەوەکانی ٤٢مین ساڵیادی شۆرشی ئێران کرد و درووشمی “بڕوخێ روحانی”یان بەرزکردەوە.

 

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، کەسێک لەسەر پیکابێک درووشمی “بروخێ ئەمریکا”، “بڕوخێ ئیسرائیل”ی دەگوتەوە و ئەو کەسانەی کە لەسەر ماتۆرسکیل بوون بە درووشمی “بڕوخێ روحانی” وەڵامیان دەدایەوە.

 

هه‌روه‌ها ماتۆرسکیلسوارەکان ئاڵای ئێران و حیزیوڵڵایان بەرزکردبوویەوە. و یادکردنەوەکانی ئەمساڵ لە تەواوی وڵاتەکەدا، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە رێگەی سوڕانەوەی کاروانی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلەوە ئەنجامدرا.

 

Back to top button