بوومەلەرزەيەکی به هێز روویدا
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو ژماره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز وڵاتی ئیندۆنیزیای هه‌ژاند كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٥ پلە پارێزگای بەنگکولو-ی لە ئیندۆنیزیای ھەژاند.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاندووه كه : به پێی زانیاریه‌كانی دامەزراوەی کەشوھەوا و جیۆفیزیکی ئیندۆنیزیا، چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری ٨٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی دوورگەی ئێنگانۆ بووە و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر روویداوە.
ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا زیانه گیانی و ماددیه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام دوای بوومه‌له‌رزه‌كه ھۆشداریی لە ئەگەری روودانی تسونامی بڵاوكرايەوە.
جێگەی باسە، لە ١٥ی کانوونی دووەم بوومەلەرزەیەک دوورگەی سولاوسیی سەر بە پارێزگای سولاوسی رۆژئاوای ھەژاند و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ٩١ کەس.