ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له فراوان بوونی ده‌سه‌ڵاتی میلیشا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سوریا
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانی میلیشیا شیعه‌كان له هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق له نێو خاكی سوریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا “پنتاگۆن” رایگەیاندووە، گەورەترین هەڕەشە لەناو خاکی عیراق و سوریادا، میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێرانن، هەروەها زیاتر لە 10 هەزار چەکداری ئامادەی داعش لە عیراق و سوریا ئامادە کراون.
ماڵپەری ئەلعەرەبیە رایگه‌یاندووه كه وەزارەتەی دەرەوەی ئەمریکا، یاداشت نامەیەکی ئاراستەی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە کردووە و رایگەیاندووە، هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، گەورەترین مەترسین لەناو خاکی عیراق و سوریادا، پێویستە سنورێکی بۆ دا بنرێت. چونكه چەندین جار هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمریکا کراونەتە ئامانج لە ناو خاکی عیراقدا، ئەمە جگە لەو هەوڵانەی کە پوچەڵ کراونەتەوە، بۆ هێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە چەندین موشەکی جۆراوجۆر.
هه‌روه‌ها له یاداشتنامه‌كه‌دا هاتووه كه ئەوان دڵنیان کە سەرجەم ئەو هێزو میلیشیا چەکدارانە راستەوخۆ لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی سەربازی و دارایی دەکرێن، ئەگەر سنورێکیان بۆ دانەنرێت، لە داهاتوودا دەبنە دروستبوونی کێشەی گەورە. بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا و له ئێستاشدا مه‌ترسیه‌كی جیدیان دروست كردووه، ده‌سه‌ڵاته‌كانیان روو له فراوان بوونه.