كۆبوونه‌وه‌ی جنێف بۆجاری سێیه‌م دواخرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/01/xdcf.jpg)
خواكوڕك
بڕیاربوو رۆژی 20ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سوریا له جنێف ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند دانوستانەکانی سووریا لە شاری جنێڤی سویسرا بۆ 23ی شوبات دواخرا.
پێشتر دانیشتنی یه‌كه‌می لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سوریا له 23 – 24 / 1 /2017 له ئاستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌كه له روسیا و توركیا و ئێران و رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوری و ئه‌نجومه‌نی كورد له سوریا به‌ڕێوه‌چوو.
وا بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سوریا له جنێف له‌ژێر چاودێری یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت، و تائێستا له‌نێو لایه‌نه كوردیه‌كان ته‌نها (ئه‌نه‌كه‌سه) بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه كراوه و وه‌ك هه‌میشه (په‌یه‌ده) له كۆبوونه‌وه‌كان بێ به‌ش كراوه.