فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ مستەفا كازمی كۆبوەوە
له چوارچێوهی ههوڵهكانی فراكسیۆن پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تێپهڕاندنی پڕۆژه یاسایی بودجهو دیاری كردنی پشكی كورد له بودجه فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ مستەفا كازمی، كۆبوەوەو چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد لەوانە پشكی هەرێمی كوردسان لە پڕۆژە یاسای بودجەدا و كێشه ههڵواسراوهكانی دیكهی نێوان ههولێر و بهغدا..
فراكسیۆن پارتی دیموكراتی كوردستان له بهغدا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی بابەتی نزیككردنەوەی بۆچونەوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم و هەروەها كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان و ریگەچارەی ئەو كێشانە بەپێی دەستور كراوە لەوانە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا و هەروەها موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی جوتیاران.
ههروهها له راگهیێندراوهكهی فراكسیۆن پارتی دیموكراتی كوردستان له بهغدا دا هاتووه لە كۆبونەوەكەدا لهگهڵ كازمی تاوتوێی دۆخی ئەمنی پارێزگای كەركوك و قەزای شنگال كراوەو جەخت لە گرنگی كاراكردنی رێككەوتن و لێكتێگەیشتنە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردو حكومەت كراوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆبونەوە تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمان و رێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەی كردوەو فراكسیۆنی پارتی جەختی لە پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەت كردۆتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازادو پاك.