له‌ چه‌مچه‌مال كارمه‌ندێكی ئاسایش كوژرا

دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك و ئاسایشی بازگه‌ی تاسلوجه‌ له‌ سلێمانی كارمه‌ندێكی ئایاسش كوژرا و 9 كه‌سی دیكه‌ش له‌ پێشمه‌رگه‌ و كارمه‌ندانی ئاسایش كوژران، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له‌ سنوری ناحیه‌ی شۆڕشی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌مال ته‌قه‌ له‌ كارمه‌ندێكی ئاسایش كراو كوژرا.

شەریف مەلا رەحیم، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەمال له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ : “كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر كه‌سێك گه‌یێندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ ، لە مزگەوتی مەلا نەجمەدین لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ تەقەی لێكراوه‌ کە تەمەن 49 ساڵە و کوژراوە”.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌مال رایگه‌یاندووه‌ كه ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ كارمه‌ندی ئاسایش بووه‌و ‌ تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشكی دادیی سلێمانی كراوە”.

 

Back to top button