زۆر خواردنی سیر زیانی هه‌یه
نوسه‌رێكی پێگه‌ی Sohu ی چینی له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك هۆشداری له زیانه‌كانی زۆر خواردنی سیر داوه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و باس له‌وه ده‌كات ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی گرفتی ته‌ندروستی.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی چاویان هه‌یه ئه‌وه به‌هۆی زۆر خواردنی سیره‌وه توشی لێڵی بینین ده‌بن، جگه له‌وه‌ش خواردنی بڕێكی زۆر له سیر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێته هۆی زرنگانه‌وه‌ی گوێ و وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م و قورسی سه‌ر و لاوازی یاده‌وه‌ری.
ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی خواردنی سیر ده‌كه‌یت ئه‌وه باشتر وایه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێت چونكه سیر شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت و تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردن و پاككردنه‌وه‌ی هه‌یه.