لهژێر چاودێری سهرۆكی حكوومهتی ههرێم ئهمڕۆ پڕۆژەیەكی گرینگی كارەبا لە ههولێر دەكرێتەوە
پێش نیوهرۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه، پڕۆژەیەكی گرینگی كارەبا لە ھەولێر دهكرێتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی كارەباش دەڵێت: پڕۆژەی (مینی سكادا) وەك سەرەتایەكە بۆ دروستكردنی سەنتەری كۆنتڕۆڵی كارەبا و ھەموو داتا و زانیارییەكانی كارەبا لەو سەنتەرەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێن.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كار رایدهگهێنێت: ئهمرۆ پێنجشەممە، بە چاودێریی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومەت، پڕۆژەی (مینی سكادا- ڤۆیب) لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێم دەكرێتەوە، پڕۆژەكەش بریتییە لە دروستكردنی سەنتەری كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێمی كوردستان وەك دەستپێكی یەكەم، ئامانجیش لەو پڕۆژەیە، بەكۆمپیوتەرایزكردنی كارەبای ھەرێمی كوردستانە.
راشیدهگهێنێت: پڕۆژەكە تەواوی داتا و زانیارییەكانی كارەبا لە تەواوی سیستەمەكەوە بۆ سەنتەری كۆنتڕۆڵ دەگوازێتەوە، كە بەڕێوەبردنی سیستەمی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان پێش دەخات.
دەشڵێت: پڕۆژەی (مینی سكادا) سوودی زۆری دەبێت بۆ كەرتی كارەبا، بە تایبەتی لە ڕووی كۆكردنەوەی داتا و زانیارییەكان، چونكە بەو ھۆیەوە باشتر چاودێریی رەوشی كارەبا دەكرێت و بەردەوام داتاكان كۆدەكرێنەوە.