په‌رله‌مانتارێكی پارتی بۆ سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین: جاشی له‌ تۆ گه‌وره‌تر خۆیان تاقیكرده‌وه‌ و شه‌رمه‌زار بوون

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، په‌رله‌مانتاری خۆفرۆش له‌ به‌غدا ده‌داته‌وه‌ و پێی راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ جاشی له‌ سه‌ركه‌وت گه‌وره‌تر خۆیان تاقی كردۆته‌وه‌ و شه‌رمه‌زاری گه‌ل بوون.

شوان زراری، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین هه‌ر چیه‌ك بڵێت، خه‌ڵكی ده‌زانێت مرۆڤێكی نمه‌ك حه‌رامه‌، باوك و دایكی له‌ شوێنان كوتوون و خۆیان ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌مان به‌ سێ مانگ جارێك 150 هه‌زار دینارمان له‌ رێی ماڵی خه‌زووریه‌وه‌ بۆ ده‌نێرێت، مرۆڤێكی له‌م شێوه‌یه‌ چۆن وه‌فای بۆ كوردستان ده‌بێت.

شوان زراری روونیشی كردۆتەوە، كه‌ حاڵه‌تێكی ئاساییه‌ مرۆڤێكی خۆفرۆشی وه‌ك سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین كه‌ خۆی به‌ نه‌یاران فرۆشتووه‌ و دژایه‌تیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پشتیوانی له‌ كه‌سانێكی سیخوڕی وه‌ك خۆی و تێكده‌ران بكات، به‌ڵام رۆژێك دێت گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وت و ئه‌و كه‌سانه‌ش سزا ده‌دات كه‌ ئه‌ویان گه‌یانده‌ په‌رله‌مانی عێراق.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێیوایه‌ له‌ داهاتوودا سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین شه‌رمه‌زار ده‌بێت، چونكه‌ “جاشی له‌و گه‌وره‌تر خۆیان تاقی كرده‌وه‌ و سه‌ره‌نجام به‌ خه‌ونی سه‌رگرتنی جاشێتییه‌كه‌یان سه‌ریان نایه‌وه‌، ئه‌میش هیچی پێ ناكرێت.

زراری دووپاتیشی كرده‌وه‌، سه‌ركه‌وت وه‌ك جاشێكی به‌كرێگیراو باشتره‌ ده‌می خۆی دابخات و سه‌ری كز بكات، باوكیشی له‌ هه‌ر كه‌سێك باشتر ده‌یناسێت كه‌ هه‌موومان گوێمان له‌ قسه‌كانی بوو چۆن كوڕه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ده‌كات.

Back to top button